ئیدارەی خۆسەر: دەسەڵاتی نوێی دیمەشق گۆڕانكارییە نوێیەكانی سوریا ناخوێنێتەوە

ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیكی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات نەخوێندنەوەی گۆڕانكارییە نوێیەكانە لەلایەن دەسەڵاتی نوێیی دیمەشقەوە.

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی درەنگانی شەوی رابردوو لە لازیقییە كە تا ئێستا بەردەوامە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “هۆكاری پێكدادنەكانی شەوی رابردوو هەڵە خوێندنەوەی ئێستایی سووریایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە”.

لە دوێنێوە دەیان رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان هێزەكانی وەزارەتی بەرگریی سووریا و چەند گرووپێكی چەكدار كە پارێزگاری لە عەلەوییەكان دەكەن روویانداوە.

بەپێی زانیارییەكانیش لە ئەنجامی ئەو پێكدادان و ئاڵۆزییەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ زیاتر لە 70 كەس كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەرماڵەی خوێندكاران تاوتوێدەكات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ‏ئه‌نجامبدات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌‌ گفتوگۆ بكات.‏…
Total
0
Share