لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.”
لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردبوو كە لە خانەكانی چاودێریكردنی بەساڵاچوواندا، بەساڵاچووان ڕوبەڕووی گێچەڵ و ئازاردان و مامەڵەكردنی خراپ دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم، لێكۆڵەرانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، نزیكەی 2520 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە ساڵانی 2018 و 2019 لە خانەكانی بەساڵاچوواندا لە ئوسترالیا ڕوویانداوە. “ئەوەش شوورەییە بۆ نیشتمان.”
جگە لە حاڵەتەكانی دەستدرێژیی سێكسی، 75%ی ئەوانەی لە ئوسترالیا بە كۆرۆنا مردوون، لە خانەكانی بەساڵاچوواندا بوون، كە خوودی حكومەتی ئوسترالیا، ئەوەی بە شكستی كەرتی تەندروستی لە پاراستنی بەساڵاچوواندا ئەژماركردووە.