تاڵیبان برینداربوون یان كوشتنی مەلا بەرادەر ڕەتدەكاتەوە

“بانگەشەی دوژمنن و هیچ بنەمایەكی دروستیان نییە”

بزوتنەوەی تاڵیبان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باسیان لە كوشتنی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی وڵاتەكەی دەكرد.

محەمەد نەعیم، وتەبێژی بزوتنەوەكە لە تویتێكدا ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە “بانگەشەی دوژمنن و هیچ بنەمایەكی دروستیان نییە”.

نەعیم لەهەمانكاتدا تۆمارێكی دەنگیی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر، جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران بڵاوكردەوە و تیایدا دەنگۆی مردنی ڕەتدەكاتەوە.

بەرادەر دەشڵێت، “لەسەدا سەد دڵنیاتان دەكەمەوە هیچ شتێك ڕووینەداوە و هیچ كێشەیەك لای ئێمە بوونی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share