تەنها قۆناغەكانی 8 و 9 بە وانەكانی ساڵی ڕابردوودا دەچنەوە

پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو قۆناغانەوە دەدات كە لە دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ پێداچوونەوە بۆ وانەكانی ساڵی ڕابردوو دەكەن.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن کە بڕیارە سبەی سێشەممە یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی خوێندن بێت، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، قۆناغەکانی 1 تا 7ی بنەڕەتی پێداچوونەوە بە وانەکانی ساڵی ڕابردوودا ناکەن و ڕاستەوخۆ وانەکانی ساڵی نوێ دەخوێنن، قۆناغەكانی 10-12ی ئامادەییش بەهەمانشێوە پێداچوونەوە بە وانەكانی ساڵی ڕابردوو ناكەن.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بێت، تەنها قۆناغەكانی 8 و 9 پێش دەستكردنی بە خوێندنی وانەكانی ئەمساڵ، پێداچوونەوە بە وانەكانی ساڵی ڕابردوودا دەكەن.

بابەتی پێشتر

بنزیمه‌ به‌ هاتریکی بێرنابیۆ سێ ڕیکۆردی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

تاران: پێكهاتەی حكومەتی ئەفغانستان لەگەڵ ئێران و كۆمەڵی نێودەوڵەتیدا ناگونجێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share