مولەر: ڕووبەڕووی بەرشلۆنەیەکی جیاوازدەبینەوە

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بایرن میونشن، تۆماس مولەر نیگەرانیی خۆی نیشاندەدات بە ڕۆیشتنی لیۆ مێسی و دووپاتیدەکاتەوە، ڕووبەڕووی بەرشلۆنەیەکی جیاوازدەبنەوە.

بڕیارە ئەم سێشەممەیە لەچوارچێوەی ڕووبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر بەرشلۆنە یاریبکات.

لەو بارەیەوە ئەستێرەی یانەی بابیرن میونشن، تۆماس مولەر دەڵێت، “نیگەرانم مێسی لە یانەی بەرشلۆنە یاریناکات، ڕووبەڕوبوونەوەی بارسا بەبێ مێسی پاڵپێوەنەرێکی بەهێزترە بۆ ئێمە، چونکە دەزانین ئەو یاریزانە چی پێدەکرێت”.

هەروەها دەڵێت، “ناتوانم لە ئێستادا لێکدانەوە بۆ ئاستی یانە ئیسپانییەکە بکەم، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەبێ مێسی بوون بە تیمێکی جیاواز، ڕەنگە بەبێ لیۆ یاریزانێکی دیکە بەکاربخەن زیاتر ڕۆڵی بەرگریکردن بگێڕێت، نازانم چی چاوەڕوانمان دەکات و دڵنیام یارییەکە بەهێزدەبێت، چونکە ڕووبەڕووی یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو دەبینەوە”.

دوایین ڕووبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی بایرن میونشن و بەرشلۆنە بە ئەنجامی (8-2) کۆتاییهات، مولەر لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share