ئومێد خۆشناو پەیامێكی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بڵاوكردەوە

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆکەخانەی پارێزگاكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هەولێر ناهەژێ بەهێزە و دووژمن و نەیار هەوڵەکانیان مایەپووچ بوو”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی پارێزگاكە دەڵێت، “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه‌، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقیبکاته‌وه‌، شکۆی ده‌شکێ.”

پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، “سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌میشه‌، دووژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه‌ پووچ بوو.”

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئومێد خۆشناو وەسفی پارێزگاكەی كردووە دەڵێت،”هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه ‌و ئارامه‌ و هه‌ر ئارامیش ده‌بێت.”

پێشتر دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، دەروازەكانی چوونە نێو فڕۆكەخانەكە داخراون و هێزێكی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێكراوە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

زەواهیری لە ڤیدیۆیەكی نوێوە دەركەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویداوە و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.…
Total
0
Share