سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێم داڕشتووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە، كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێمی كوردستان داڕشتووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی هێزەچەکدارەکان و سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ توانیویانە، (ئەبو ئیبراهیم دابق) یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی داعش دەستگیربکەن”.

باسی لەوەشكردووە، “ناوبراو بەرپرسی ئەمنی ویلایەتی باکووری عێراق و داواکراوبووە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرپەرشتی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنورییەکان کردووە”.

شانەی ئەمنی ئاشكراشیكردووە، “پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگێك لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغداد و ئەنبار ئەنجامدراوە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانە بووە، کە لەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر”.

بابەتی پێشتر

پاریس سان جێرمان 4-0 کلێرمۆن فوت

بابەتی دواتر

تەندروستیی بەشێكیان خراپە.. 72 زیندانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share