75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا تێدەپەڕێت

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان فۆتۆ: Reuters

لە وتەیەكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمیندارەكەی ڕایدەگەیەنێت، ئەركی بنەڕەتییان لە ئێستادا “ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە”.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكە ڕایگەیاند، پێویستە هەوڵی زیاتر بخرێتەگەڕ لەپێناو كۆتایی هێنان بە گرفتەكانی مرۆڤایەتی كە بەهۆی هەژاری و نایەكسانی و هەژاری و ڕقلێبوونەوە لەئارادان.

گۆتیرێس ئەوەشی وت، پەتای كۆرۆنا “بووەتەهۆی زیادبوونێكی ترسناكی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و كچان”.

ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەركی سەرەكی ڕێكخراوەكەیان لەئێستادا بریتییە لە “بەهێزكردنی كەرامەتی مرۆڤایەتی، پاراستنی مافەكانی، ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و، ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی لە بەڵای شەڕ”.

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داواكەی بۆ ئاگربەست لەسەر ئاستی جیهان دوپاتكردەوە، كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە ڕاگەیاندووە و وتی، ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕووی تەنها دوژمنێكی هاوبەش دەبینەوە كە ئەویش كۆڤید-19یە”.

جەختیشیكردەوە كە كاتی ئەوە هاتووە فشارەكان زیادبكرێت لەپێناو ئاشتی بۆ جێبەجێكردنی وەستاندنی تەقەكردن لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان.

لە پەیامەكەیدا باسیشی لە مەترسییەكانی ژینگە كرد و وتی، “پێویستە لەسەرمان لەگەڵ هەسارەكەماندا بسازێین. بەهۆی ئەوەی باری لەناكاوی ئاووهەوا هەڕەشە لە خودی ژیان دەكات”.

 

بابەتی پێشتر

لە كەناراوەكانی توركیا 28 كۆچبەر ڕزگاركران

بابەتی دواتر

مێركڵ: ئەڵمانیا لەبەردەم چەند مانگێكی دژواردایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ دادگایی دەكرێت

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا 37 تۆمەتی رووبەڕووكراوەتەوە و لەسەر ئەو تۆمەتانە دادگایی دەكرێت و لایەنگرانیشی لەبەردەم دادگاكەدا…
Total
0
Share