لە كەناراوەكانی توركیا 28 كۆچبەر ڕزگاركران

ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا ژمارەیەك كۆچبەر ڕزگاردەكەن

تیمەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 28 كۆچبەریان لە دەریای ئیجە ڕزگاركرد، پاش ئەوەی ماتۆڕی بەلەمەكەیان لەكاركەوتبوو.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، تیمەكانی ئێشكگری كەناراوەكان دوێنێ داوایەكی بەهاناوەچوونیان لەلایەن ژمارەیەك كۆچبەرەوە پێگەیشتووە كە ماتۆڕی بەلەمە چوپەكەیان لە نزیك كەناراوەكانی قەزای دیدەمی شاری ئایدین-ی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەكاركەوتبوو.

ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی ئێشكگری كەناراوەكان بەلەمێكیان بۆ بەهاناوەچوون و ڕزگاركردنی كۆچبەرەكان لە خنكان ڕەوانە كردووە و دواتریش ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی كۆچی شارەكە كراون، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی فەرمی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

لە 19ی ئەم مانگەش لە سنووری ناوچەی مۆغلا لە توركیا، هێزە ئەمنییەكان 75 پەنابەری نایاساییان دەستگیركرد لەو كاتەی هەوڵیان دەدا بچنە نێو كەشتییەك بۆ ئەوەی بە قاچاخ بپەڕنەوە ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ژنانی ئێزدی هەڵدەدرێتەوە

بابەتی دواتر

75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share