كۆچبەری كوردیان تیایە.. ژمارەی قوربانییانی بەلەمەكەی لوبنان بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی نقومبوونی بەلەمێك لە كەناراوی پارێزگای تەرتوسی لوبنان گیانیان لەدەستدا بۆ 86 كەس بەرزبووەوە.

سامر قوبرسلی، بەڕێوەبەری گشتی بەندەرە ئاوییەكانی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 86 كەس بەرزبووەتەوە.

بەلەمەكە بە نیازی گەیشتنە ئەوروپا لەو شارەی لوبنانەوە كە دەكەوێتە نزیك سنوورە ئاوییەكانی سوریا بەڕێكەوتووە، بەر لەوەی تووشی ڕووداوەكە ببێت.

ڕووداوەكە ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویداوە و لە نێو قوربانییاندا خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، سوریا، لوبنان و فەڵەستین هەن.

لای خۆیەوە ئەسكەندەر عامر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی باسل ئاشكرایكرد، ڕێوشوێنەكانی ڕادەستكردنی تەرمی قوربانییان بە كەسوكاریان بەردەوامە، پاش ناسینەوەیان لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
Total
0
Share