ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەكی گروپەكانی سەر بە ئێرانی كرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی ئیسرائیل پێگەیەكی چەكدارانی نزیك لە ئێرانیان لە سوریا كردووەتە ئامانج، كوژراو و بریندار هەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، شەوی ڕابردوو فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەكی ئێرانی لە ناوچەی تەدمور كردووە، كە دەكەوێتە سنووری نێوان سوریا و عێراقەوە، بەوهۆیەوە سێ چەكداری سەر بە گروپە ئێرانییەكان و سەربازێكی سوری كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون.

باسی لەوەشكردووە، بۆردومانەكە بۆ بەئامانجگرتنی پێگەیەكی چەكدارەكانی سەر بە ئێران و تاوەرێكی پەیوەندی بووە لە نزیك فڕۆكەخانەی “تی 4″ی سەربازی لە باشووری تەدمور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانی: ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانییەوە بڵاویکردەوە، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گەیشتوونەتە…
Total
0
Share