سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سێ مانگ جارێك هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژوویانكردووە ئەنجام دەدەن و وتیشی، “پڕۆسەی چاكسازی لە پەڕەی سپی هەڵدەسەنگێنیین”.
كازمی ئاماژەی بەوەشكرد كە لە میانی گەشتەكەی بۆ ئەوروپا، پەڕەی سپی چاكسازیی و پاڵپشتیی وڵاتانی ئەوروپا بە ئامانجی پەرەپێدان بە كاری دامەزراوەكانی ئابوریی و دارایی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا تاوتوێكردووە و وتی، “سێ مانگ جارێك، كۆبوونەوە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژوومانكردووە، ئەنجام دەدەین و دواتر پرٍۆسەی چاكسازی لە پەڕەی سپی هەڵدەسەنگێنیین”.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، دوای گەشتەكەی بۆ ئەوروپا كە لە میانیدا سەردانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای كرد، ئێوارەی دوێنێ گەڕایەوە بەغداد.