ئەمریکا پارە تەرخاندەكات بۆ فراوانكردنی کێڵگەی کۆرمۆر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خۆشحاڵيی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بە پاڵپشتیکردنی دارایی 250 ملیۆن دۆلار.

دوێنێ كۆمپانیای پێرێل پێترۆلیۆمی هاوپەیمانی دانەگاز ڕێککەوتنێکی پارەدارکردنی بە قەبارەی 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ دامەزاوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (DFC) واژووکرد، کە ئامانج لێی دابینکردنی پارەی پێویستە بۆ فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا سەبارەت بەو ڕێککەوتنە دەڵێت، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ئەم پاڵپشتییە داراییە ئەمریکییە دەبێتەهۆی دەستڕاگەیشتن بە گازی سروشتیی پاك و هەرزانتر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بواری پیشەسازی بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدان و گەشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پێکەوەبوونیان بەرەو باشتریان دەبات.”

دوێنێ کۆمپانیای دانە گاز ڕایگەیاند، بڕیارە دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکی بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی حەوت ساڵ بۆ پیرێل پێترۆلیۆم دابینبکات.

کێڵگەی کۆرمۆر و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان خاوەنی یەدەگێکی زۆری گازی سروشتین و حکومەتی عێراق و هەرێم لە یەککاتدا دوو ڕێککەوتنی جیاوازیان کردووە بۆ پەرەدان بە کێڵگەکانی گازی سروشتی.

بابەتی پێشتر

ساڵی 2022 عێراق فەرمانبەر دانامەزرێنێت

بابەتی دواتر

كازمی وشاندێكی واشنتن كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share