لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا و کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ نزیک (شەلال) ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا مۆتۆرس دوو تەنی لە ڕێگە لایدا و لە ئەنجامدا وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
Total
0
Share