پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی نوێی خوێندنی دیاریكرد

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2021-2022 بڵاوکردەوە و سەرجەم ڕۆژانی پشووی خوێندن، پشووی فەرمی و ڕۆژانی تاقیکردنەوەكانیشی تیادا دەستنیشانکراون.

وەزارەتی پەروەردە، لە نووسراوێكدا ساڵنامەكەی بڵاوكردووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان)یشی ئاگاداركردووەتەوە، کە لە گشت ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێبکرێت.

لە ساڵنامەکەدا ڕۆژانی پشووی خوێندن، ڕۆژانی پشووی فەرمی و ڕۆژانی تاقیکردنەوەكانیش دەستنیشانکراون.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدابوو، 14/9/2021 یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت و بەشێوەی ئامادەبوونی تەواوەتی لەناو پۆلدا خوێندكاران دەست بە خوێندن بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر، لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووتری سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ڕایگەیاند، “ئەوە دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە.” لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی…
Total
0
Share