لەڕێگای هەولێر-شەقڵاوە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆپڵی ڤیکترا کەسێک گیانی لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕووداوەكە

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگای هەولێر-شەقڵاوە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا، ژمارەیەکیش برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند، “کاتژمێر 10ی ئەمشەو 23ی تشرینی یەکەم لەسەر ڕێگای هەولیر-شەقڵاوە لەپشت دەرچەی تونێلی پیرمام بەدیوی شەقلاوە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل ڤیکترا پیکیاندادا و لەئەنجامی ڕوداوەکە بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر هۆکاری ڕوداوەکەی گەڕاندەوە بۆ، “تیژڕەوی و خێرا لێخوڕین لە پێچی دوای تونێلەکە، کە ئەمە وایکردووە ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە کۆنترۆڵی لەدەستبدات و خۆی بکێشێت بە ئۆپڵێکی تری ڤێکترا کە لە دیوی ڕاستی ڕێگاکە دەڕۆیشت”.


 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share