تاڵیبان حکومەتی كاتیی ئەفغانستانی ڕاگەیاند

وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان پێكهێنانی كابینەی نوێی ئەفغانستانی ڕاگەیاند و سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەش وەكو جێگری سەرۆك وەزیران دەستبەكاردەبێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ سێشەممە زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان حکومەتی نوێی كاتی ئەفغانستانی ڕاگەیاند.

بەپێی وتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، ناوی سەرۆكوەزیر و وەزیرەكانی حكومەتە كاتییەكەی ئەفغانستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆك وەزیران

مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، جێگری سەرۆكی وەزیران

سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆ

هیبەتوڵڵا بەدری، وەزیری دارایی

محمەمەد حەنیف، وەزیری ئابوری

محەمەد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری

ئەمیرخان موتتەقی، وەزیری دەرەوە

خەلیل حەقانی، وەزیری پەنابەران

مەلا خەیروڵڵا، وەزیری ڕۆشنبیری ‌و ڕاگەیاندن

مەلا عەبدولحەكیم شەرعی، وەزیری داد

نوروڵڵا نوری، وەزیری هۆزەكان ‌و سنوور

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر…
زیاتر ببینە

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
Total
0
Share