یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌مواركرایه‌وه‌

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان

پەرلەمانی كوردستان یاسای دەستەی دەسپاكی هەمواركردەوە و سێ یاسای دیكه‌ش ده‌رچوێندران.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتیی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئەنجامدا.

لەمیانەی دانیشتنەكەدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٣)ى ساڵی (٢٠١١) كرا، دوای ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش و ڕەچاوكردن و جێكردنەوەی سەرنج و پێشنیازی ئەندامانی پەرلەمان، هەموارەكە به‌ ده‌نگی (74) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سەندكرا.

دەربارەی هەمواری یاسای دەستەی دەسپاكی پێشتر شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەسپاكیی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، ئەو یاسایە ماددەیەكی تێدا هەمواركراوەتەوە، بەشێوەیەك كە دەسەڵات دەدات بە ئەنجومەنی دادوەری و پەرلەمانی كوردستان، ئەو كەسەی كاندیددەبێت بۆ سەرۆكی دەستەی دەسپاكی، پێویستە ئەنجومەنی دادوەری یان پەرلەمان یەكلاییبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش توانای داگیركردنی هیچ ناوچەیەكی عێراقی نییە

بابەتی دواتر

كورد بەرامبەر كۆبوونەوەی هەواڵگرییەكانی عێراق، سوریا و توركیا چی بكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share