ڕیبێری ئەم وەرزەش لە خولی ئیتاڵیا یاریدەکات

فرانک ڕیبێری-ی فەرەنسی، وەک یاریزانێکی سەربەست پەیوەندی بە یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵییەوە کرد.

دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی فیۆرنتینا، فرانک ڕیبێری لە هەوڵی یاریکردنە بۆ یانەیەکی دیکەی بەشدار لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، لە نوێترین هەوڵیشیدا توانی لەگەڵ یانەی سالێرنیتانا بە ڕێککەوتن بگات.

بەپێی زانیارییەکانی فوتباڵ ئیتاڵیا، ئەستێرە فەرەنسییەکە بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە سالێرنیتاناوە دەکات، دەشتوانێت وەرزێکی دیکە بۆندەکەی نوێبکاتەوە بەو مەرجەی یانەکە لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا “سیریا ئەی” بەردەوامبێت.

ڕیبێری پشووی هاوینەی 2021ی لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بەسەربرد، لەو ماوەیەدا بە هاوکاریی یانەی بایرن میونشن مەشقە جەستەییەکانی ئەنجامدا، بەهۆی دانەبڕانییەوە لە ڕاهێنانەکان، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لە یاریی داهاتووی سالێرنیتانا بەشداریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی دۆڕاندی و دۆرتمۆند براوه‌ بوو

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمار کرد و بوروسیا…
Total
0
Share