ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بكات، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ئەگەری سەردانەكەی ئاشكراكردووە، بێ ئەوەی وردەکاریی دیكە ئاشکرابکات.

دوێنێ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانێکی تایبەت بۆ عێراق ئەنجامدەدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا کراوە”.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ھیوای خواستووە قۆناغی ئێستا ھەماھەنگیی ھاوبەشی زیاتر بەخۆوە ببینێت، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندیی ھەردوو وڵات و ھەردوو گەلی دراوسێ بگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختیکردووەتەوە، کە سەقامگیریی عێراق سەقامگیری ھەموو ناوچەکەیە.

كۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزی تورکیا لەكاتێكدایە، هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆسەر گەریلاكانی پەكەكە لە باشووری كوردستان بەردەوامە، بۆردومانەكانیش جگە لە قەندیل و ناوچەكانی ئۆپەراسیۆن، چەند شوێنێكی دیكەشی گرتووەتەوە، كە زیاتر لە 200-300 كیلۆمەتر لە سنووری توركیاوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: رێککەوتنەکە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەردەکات

راوێژکارێکی سودانی، رایگەیاند، رێککەوتنەکە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەردەکات. حوسێن عەللاوی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،هەردوو…
Total
0
Share