ئه‌مشه‌و شه‌ممه، له یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران.
له یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا له یاریگای ئۆڵیمپیسکی میوانداری فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ئۆکرانیا له‌لایه‌ن میکا شاپارینکۆ، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که “لێس بلوس” له‌لایه‌ن ئانتۆنی مارتیاله‌وه تۆمارکرا.
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له یاریگای کرۆیف ئارینا میوانداری مۆنتینیگرۆی کرد، ڕوبهڕوبوونهوهکهش به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشه‌وانه هه‌واییه‌کان کۆتاییهات.
له یه‌کێکی دیکه له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کاندا، پۆرتوگال به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ری میوانی پاڵاوتنه‌کان یاریکرد، به‌رازیلییه‌کانی ئه‌وروپا به‌بێ کریستیانۆ توانیان به ئه‌نجامی (3-1) بردنه‌وه تۆماربکه‌ن.
ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان (گه‌ڕی ٥:(
فینلاند 1-0 کازاخستان
ئێرله‌ندا 1-1 ئازه‌ربایجان
سڕبیا 4-1 لۆکسمبۆرگ
لاتیڤیا 0-2 نه‌رویج
سلۆڤینیا 1-0 ماڵته
قوبرس 0-2 ڕوسیا
قه‌ته‌ر 1-3 پۆرتوگال
ئۆکرانیا 1-1 فه‌ره‌نسا
جه‌به‌ل تاریق 0-3 تورکیا
هۆڵه‌ندا 4-0 مۆنتینیگرۆ
دورگه‌کانی فارو 0-1 دانیمارک
ئیسرائیل 5-2 نه‌مسا
سکۆتلاند 1-0 مۆڵدۆڤا
سلۆڤاکیا 0-1 کرواتیا