وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەڵێ نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، ناردنی بەنزین لە بەغدادەوە تەنها دیاریکردنی میکانزمەکەی ماوە و لە هەوڵی بەپەلەدان بۆ دیاریکردنی شێوازی ناردنی بەنزینەکە.

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بڕیاری ناردنی بەنزین لەلایەن عێراقەوە دەرچووە و بڕیارەکە هەیە، بەڵام میکانزمی گواستنەوە دیاری نەکراوە، کە بە چ شێوەیەك بگاتە هەرێمی کوردستان، ئێمە لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بەپەلەداین و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە هەوڵەکانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بەردەوامە”.

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا کەمال ئەتروشی ڕایگەیاندووە، “لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە (مانگی 10) دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و دیاریکردنی نرخی نەوتەکەش پێویستی بە هەماهەنگی هەیە”.

کەمال ئەتروشی، لەبارەی دۆخی وەزارەتەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ئایندەدا فشاری زۆر دەکەوێتەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دەبێت ستراتیژێکی نوێ و ورد دابڕێژین بۆ پەیوەندیی نێوان ئێمە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، چونکە تا ئێستا ڕۆڵی تەنفیزیمان نییە و تەنها تەماشاکەرین”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری: کەناڵی IPLUS مۆڵەتی فەرمی نەبووە

بابەتی دواتر

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share