بەپێی نوسراوێکی سەندیدکای پزیشکانی کوردستان – لقی هەولێر بە پاڵپشت بە یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان و نوسراوی داواکاری گشتیی هەرێم دەبێت دکتۆرەکان ڕاچێتە بە کۆمپیتەر تایپ بکەن.
لە نوسراوێکدا کە سەندیکای پزیشکان لقی هەولێر ئاڕاستەی سەرجەم کۆمەڵە پزیشکییەکانی کردووە تێیدا تا 15ی ئەم مانگە دانراوە بۆ پزیشکەکان تا واز لە نوسینی ڕاچێتە بە قەڵەم بهێنن.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، “تکایە سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکانتان ئاگادار بکەنەوە، کەوا پێویستە تاوەکو بەرواری 15ی9ی2021 سەرجەم پزیشکان ڕاچێتە بە کۆمپیتەر بنوسن، بە پێچەوانەوە هەر پزیشکێک پابەند نەبێت سزای یاسایی دەدرێت.”
نوسینی ڕاچێتە لەلایەن دکتۆرەکانەوە، وەک هاوڵاتییان دەڵێن نوسینێکە تەنها خۆیان لێی تێدەگەن، بۆیە زۆرجار نمونەی دەستوخەتی دکتۆرەکان بۆ شتێکی تێکەڵ دەهێننەوە.