پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە دزییان لە ماڵان و مارکێتەکان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە كە لە فرۆشگە و مارکێتەکاندا بوتڵی غاز و موبەڕیدە و کەلوپەلی دیکەیان دزیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، دوای دەستگیرکردنیان دوو تۆمەتبارەکە دانیانناوە بە تاوانەکانیاندا و بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لەسەر قەڵای هەولێر ئامادەسازی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share