کۆمەڵێک گەنجی کورد لە سوید بۆ زیاتر ناساندنی کورد و کەسایەتییەکانی، ناوەندێکی میدیایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و یوتیوب دادەمەزرێنن و وەک خۆیان دەڵێن، گرنگی بە هەرچوار پارچەکەی کوردستان دەدەن بەبێ جیاوازی.
ساوێن دەباغ، سەرپەرشتیاری کارەکەیە و ئەو بۆ ڕادیۆی سوید وتوویەتی، “ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت شەڕی کۆبانێ و بێکەسیی کورد، هۆکاربوون بۆ دامەزراندنی کەناڵەکە بۆئەوەی دەنگی کورد زیاتر بە کۆمەڵگەی سویدی بناسێنین”.
کەناڵەکە ناوی (Everything about Kurdistan)ە، واتە “هەموو شتێک لەبارەی کوردستان”ەوە و تائێستا چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی کوردی پارچەکانی کوردستان کردووە.
ئەو گەنجانە پێیان وایە دەبێت کۆمەڵگەی سویدی و سویدییەكان لەڕێگەی کوردەکان خۆیانەوە کوردستان بناسن و بزانن کە کورد چییە و مێژوو و کەسایەتییەکانی چۆن و کێن؟
ئەو گەنجانە پێیان وایە دەبێت کۆمەڵگەی سویدی لەڕێگەی کوردەکان خۆیانەوە کوردستان بناسن و بزانن کە کورد چییە و مێژوو و کەسایەتییەکانی چۆن و کێن.