حکومەت کارەبای سیستمی خۆری هاوڵاتییان دەکڕێتەوە

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەن کارەبای زیادەی سیستمی خۆری هاوڵاتییان بکڕنەوە و خوودی وەزارەتەکەش پرۆژەی هاوشێوەی دەبێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سیستمی خۆر ڕایگەیاند، “لەیاسای نوێی وەزارەتدا هاتووە دەتوانرێت کارەبای زیادەی سیستمی خۆری هاوڵاتییان بکڕینەوە و ئەوەش هاوکاربێت بۆ زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا.”

پێشتر وەزارەتی کارەبای هەرێم فەرمانگەکانی کارەبای ئاگادارکردبووەوە فۆڕم بدەن بەو هاوڵاتییانەی کە کارەبایان بە سیستمی خۆر بەرهەمهێناوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندبوو، فۆرمێکیان ئامادەکردووە بۆ ئەو کەسانەی سیستمی وزەی خۆر بەکاردەهێنن، تا پڕیبکەنەوە و لەگەڵ سیستمی کارەبای گشتی بیگونجێنن.

کارەبای سلێمانی بەنیازە لەڕێگەی سیستمێکەوە ئەو کارەبا زیادەیەی لەو سیستمانەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەخۆر دا هەیە بگەڕێندرێتەوە بۆناو تۆڕی کارەبای گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share