داعش هێرشێكی بۆسەر باشووری كەركوك ئەنجامدا

هاوڵاتییەكیان ڕفاندووە

چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر گوندێك لە باشووری كەركوك ئەنجامدا، پۆلیس دەڵێت، هاوڵاتییەكیان ڕفاندووە و ژمارەیەكیش برینداربوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی (شحل قەدیم)ی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە باشووری شاری کەرکوک.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی ناحیەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دانیشتووانی گوندەکە ڕوبەرووی چەكدارەكان بوونەتەوە و سەرئەنجام هاوڵاتییەکیان ڕفاندووە و سەربازێکی فیرقەی 14ش بەناوی (مەحمود سەبعاوی) کوژراوە.

هەر بەهۆی شەڕەكەوە شەش هاوڵاتیی دیكەی دانیشتووی گوندەكە برینداربوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی هەولێر كراون.

بابەتی پێشتر

دیارییە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەمریکا بۆ ئەوانەی شوێنی تیرۆرستان ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share