لە سنووری دهۆک دوو پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوون، تائێستا دیار نییە بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە بووە یاخود بەهۆی رووبەڕووبوونەوە بووە لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

سەرەڕای ئەوەی سەرەتا وا بڵاوکرایەوە، کە رووداوەکە بەهۆی پێکدادان لەنێوان پاسەوانی سنوور و پەکەکە روویداوە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکان ئەو دوو ئەندامەی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستداوە بەڵام میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، بەهۆی هێرشی سوپای تورکیاوە بووە.

بە گوێرەی قسەی میدیاکان، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا کە چەندین بنکە و بارەگای سەربازییان لەو سنوورە هەیە روویداوە، سوپای تورکیا بۆردوومانی خالێکی پاسەوانی سنووری عێراقی لە گوندی شیلانی سەربە شارەدێی باتیڤای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کرد و دەشڵێت، ئامانجی لێی رەشکردنی ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.”

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری عێراقیش دەڵێت، “لەکاتێکدا هێزەکانی سنووری عێراق لە ناحیەی باتیڤای سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی کەرتی سنووریی عێراق و تورکیا جێبەجێ دەکرد، لەلایەن پەکەکەوە تەقەیان لێکراوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق گیانیان لەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
Total
0
Share