لە هەولێر دەستبەسەر 628 دەمانچەدا گیرا

دەمانچە دەستبەسەرداگیراوەكان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا دەست بەسەر 628 دەمانچەی توركیدا گیراوە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، لە هەڵمەتێكی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش بە دواداچوونێکی ورد وبەردەوام ئەمڕۆ توانرا دەستبەسەر 628 پارچە چەکی دەمانچە (کە ناسراون بە دەمانچەی تورکی) بگیرێت.

چەكەكان بەشێوەی نایاسایی داخڵكراون و بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو گروپەی ئەو كارەیان ئەنجامداوە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دەدرێنە دادگای تایبەتمەند بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی دیكەی هەرێم بەردەوامە لە بەدواداچوون و کارکردن بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەکی قاچاغ و نایاسایی و بەسزا گەیاندنی ئەو کەس و گروپانەی بەو كارە هەڵدەستن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. دوو دراوسێ لە كەركوك بە چەك پەلاماری یەكتری دەدەن

بابەتی دواتر

عێراق ڕێككەوتنێكی ئۆپیك+ لەسەر زیادكردنی بەرهەمی نەوت ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share