پۆلیسی دهۆك ڕوونكردنەوەی سەبارەت بە ژمارەیەك چالاكوان بڵاوكردەوە

ئەمرۆ پێنچشەممە 22ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیاندراوێكدا رەتیکردەوە “بێڕێزی بەرامبەر هیچ تۆمەتبارێك کرابێت” و کەسوکاری یەکێک لە چالاکوانەکانیش دەڵێن، “هێزەکانی ئەمنی بە دەمامکەوە چوونەتە سەر ماڵەکەیان و دەستگیریان كردووە.”

بەر لە بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیسی دهۆك، هاوسەری شڤان سەعید، مامۆستای ئایینی و بەرپرسی ئۆفیسی هاوپەیمانی لە بادینان وتی، “بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بە دەمامکەوە هاتنە سەر ماڵەکەمان و بە جلی نووستنەوە شڤان-یان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، دواتر کەلوپەلەکانی ناو ماڵەكەیان تێکداون.”
لە بەرامبەردا پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، “بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 221 لە یاسای سزادانی عێراقی، پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی تر بە سەرپەرشتی عەمید- شەعلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی دهۆک، چەندین تومەتبار دەستبەسەرکراون.”
پۆلیسی دهۆک، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ڕەتیکردەوە “بێڕێزی بەرامبەر هیچ تۆمەتبارێك کرابێت” و وتی، “بە ڕێزگرتنەوە و بەپێی یاسا، ڕەوانەی دادگا کراون و بە جوانترین شێوە سەرەدەریان لە گەڵدا کراوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share