وێنە.. چەکدارانی داعش هێرشێکیان لەگوندێکی تازە خورماتوو ئەنجامدا

لە گوندی دوگشمانی ناحیەی تازە خورماتوو جەکدارانی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و ژمارەیەک لە ئاژەڵەکانی گوندەکەیان کوشت و ئۆتۆمبێلەکانیان سوتاند.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا  لەکەرکوک ڕایگەیاند، هێرشەکەی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بووە و چوار ئۆتۆمبێل و سێ تراکتۆری گوندەکە و بەشێک لە خانووەکانی گوندەکەیان سوتاندووە و دەیان مانگا و مەڕیشیان کوشتووە.

ئەو هێرشەی ئەمڕۆ داعش لە گوندەکە ئەنجامیداوە تۆڵەی شەڕێکی دوو ساڵ لەمەوبەری خەڵکی گوندەکە بووە لەگەڵ چەکدارانی داعش و دوو چەکداری داعشیان کوشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە قایل نابێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەپێی پێویست کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا جێبەجێکردووە…
Total
0
Share