ئاسۆ مامەند رایدەگەیەنێت، بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2021، یەکێتی ژمارەی کورسییەکانی بۆ چوار کورسی بەرزبوونەوە و 30 دەنگیشی زیادکردووە.
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، بە بۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەندام، لایەنگران و تەواوی چین و توێژەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین، کە زۆر بە گەرموگوڕی و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
وتیشی، یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021، سێ کورسی بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسییەکانی بۆ چوار کورسی بەرزبوونەوە، هەروەها بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتیی نزیکەی 30 هەزار دەنگ زیادیکردووە، ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە یەکێتی لەگەڵ جەماوەرەکەیدا راستگۆبووە.