دوایین سەربازی ئەمریکی ئەفغانستانی جێهێشت و بایدن دەڵێت 20 ساڵ مانەوەمان کۆتاییهات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کشانەوەی دوایین سەربازیی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، “ئێستا کۆتاییهاتنی 20 ساڵ بوونمان لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنین”.

جۆ بایدن لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، “17 ڕۆژی ڕابردوو جیهان شاهیدی گەورەترین هەڵمەتی گواستنەوە بوو لە مێژووی ئەمریکادا”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، جیهان چاوی لەو بەڵێنەیە کە تاڵیبان بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئەو ئەفغانییانە دەگرێتە ئەستۆ کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی جۆ بایدندا کە دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتاییهاتنی گواستنەوەی سەربازەکانیان لە کابول بڵاویکردەوە، هاتووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (بەكاتی ئەمریكا) وتەیەکی بۆ گەلی ئەمریکا دەبێت، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان و درێژنەکردنەوەی مانەوەیان دوای 31ی ئاب.

شەوی ڕابردوو دووشەممە پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، دوایین سەربازی وڵاتەکەی ئەفغانستانی بەجێهێشتووە، لەوبارەیەوە جەنەراڵ کینێز ماکێنزی فەرماندەی فەماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، “لێرەم تاوەکو ڕایبگەیەنم بەسەرکەوتوویی هێزەکانمان لە ئەفغانستان کشاندەوە”.

وتیشی، دوایین فڕۆکەی C-17 فڕۆکەخانەی کابولی جێهێشت و دوایین کەسیش ئەو وڵاتەی جێهێشت باڵیۆزی ئەمریکا و فەرماندەی مەیدانیی هێزەکانی ئەمریکا بوون لە ئەفغانستان، بەمەش جەنگی 20 ساڵەمان لەو وڵاتە کۆتاییپێهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share