وەزیری بەرگریی عێراق دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێم دەدوێت و بەو بۆنەیەوە باس لە سەدام حسین دەكات.
جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق لەمیانەی كۆڕەكانی دیداری ڕافدەین لە بەغداد وتی، “توركیا دۆخی عێراق قۆرغدەكات، ئێمەش بێدەنگ دانیشتوین”.
وتیشی، “نامەوێت بە شانوباڵی سەدام یان پێش ئەودا هەڵبدەم، بەڵام ئەگەر دۆخی عێراق ئاسایی بوایە، كەس نەیدەتوانی یەك مەتر بێتە ناوەوە”.
وەزیری بەرگری باسی لەوەشكرد، كە هەندێك وڵات “دۆخی ئێستای عێراق دەقۆزنەوە و مافەكانمان دەبەن”.