مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

ئەستێرە و کاپتنی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ تواناکانی ڕابردووی لەدەستداوە و وەرزی داهاتوو بۆندەکەی نوێناکرێتەوە.

دوای ڕۆیشتنی ڕۆبێرتۆ کارلۆس هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ترسیان هەبوو کەلێنی ئەو یاریزانە ئەفسانەییە بە ڕاهێنەران و هیچ یاریزانێکی دیکە پڕنەکرێتەوە، بەڵام هاوینی 2006 مارسێلۆ دەرکەوت و بووە جێگرەوەیەکی گونجاو.

ماوەی 15 ساڵە مارسێلۆ وزەی خۆی لە مەدرید بەگەڕخستووە و باشترین ئاست پێشکەشدەکات، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی دابەزینی ئاستی جەستەیی و هەڵکشانی بەتەمەندا تواناکانی لەدەستداوە، پێکانە لەسەریەکەکان ڕێگەی پێنادەن پێگە سەرەکییەکەی بەدەستبهێنێتەوە، لەهەمان کاتدا یەکێک لە بەرزترین موچەکان بەدەستدەهێنێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” نووسیویەتی، لە پێگەی مارسێلۆ هەریەک لە ئالابا، مێندی، گوتیرێز دەتوانن یاریبکەن، بۆیە هاوینی 2021 بەرپرسانی ڕیاڵ هەوڵیاندا مارسێلۆ هاوشانی ئیسکۆ و ماریانۆ بەبازاڕبکەن و ڕەوانەی یانەیەکی دیکەیان بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە.

بەپێی سەرچاوەکە، هاوینی 2022 بۆندی مارسێلۆ کۆتاییدێت، لە پلانی یانەی شاهانەدا نییە بۆندەکەی بەهیچ شێوەیەک نوێبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. کاروانێکی ڕوسیا و تورکیا لە قامیشلۆ بەردبارانکرا

بابەتی دواتر

ئۆپیك پڵەس سیاسه‌تی نه‌وتى بۆ داهاتوو ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share