پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە دەستگیرکردنی مامۆستایان و چالاکوانان بێنن ئەوان هەڕەشە نین لەسەر ئاسایشی دهۆک”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم، شنۆ ئەشقی سورچی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ماوەی دوو مانگە یاداشتێکمان سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییان و مامۆستا و چالاکوانانی پارێزگای دهۆک ئاڕاستەی لیژنەی مافی مرۆڤ کردووە لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرکردن بەردەوامە و لیژنەی مافی مرۆڤ و حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆک ‘مێش’ میوانیان نیە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “واز لە دەستگیرکردنی مامۆستایان و چالاکوانان بێنن ئەوان هەڕەشە نین لەسەر ئاسایشی دهۆک، ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە تەنها لە ساڵی 2019 بە بەهای 40 ملیار دینار لە دهۆک گەندەڵییان کردووە، ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە پارەی سەرجەم پڕۆژەکانی دهۆکیان خواردووە”.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەدەل بەرواری كە مامۆستایەكی دهۆكە دەستگیركراوە، دەستگیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسان لەو پارێزگایە بەردەوامی هەیە كە ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بابەتی دواتر

چێڵسی لە میرکاتۆی زستان دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share