هەژماری بانکیی فەرمانبەران بوو به‌ کردار

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەژماری بانکیی فەرمانبەران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و “ئەوەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە بە تەواوى”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، بەپێی مادەی 13 لە یاساکە کە تایبەته‌ بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران، ئەمڕۆ مژدەی ئەوە دەدەین کە ئەو مادەیە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەک  هەنگاوى یەکەم یاساکە بۆ سەرجەم کارمەندانی شارستانی و کەرتی پۆلیس جێبەجێدەکرێت و هەژماری بانکییان بۆ دەکرێتەوه‌”.

هەر لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولکەریم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون لە ئەنجومەنى وەزیران ڕایگەیاند، “لەگەڵ دروستکردنی هەژماری بانکی، چاودێری و پوختەکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار مووچە ڕاگیراون و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ ئاشكراکردنی مووچەی نایاسایی.”

بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی تا ئێستا هەژماری بانکی بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەر دروستکراوە و تێستیشکراوە و سەرکەوتوو بووە.

بەوتەی بەرپرسانی ئەو وەزارەتە دروستکردنی هەژماری بانکی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری لە شێوازی وەرگرتنی مووچە بەشێوەیەکی سەردەمییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌…
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس: پەڕەكەمان لە فەیسبووك زەوتكراوە و رووبەڕووی هێرش بووینەتەوە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس دەڵێت، رووبەڕووی هێرشێكی سایبەری بوونەتەوە و پەڕەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك زەوتكراوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share