باهۆزی تویتەری بۆ ڕزگارکردنی گیانی کوردێک دەستیپێکردووە

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا باهۆزێکی پشتگیری لە تویتەر بۆ ڕزگارکردنی گیانی حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسی کورد دەستیپێکردووە.

بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تەنانەت بەو کەسانەشەوە کە کورد نین، هاشتاگی “نا بۆ لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی”یان بڵاوکردووەتەوە.

حەیدەر قوربانی تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک دژی حکومەت”ی هەیە و بەو هۆکارە گواستراوەتەوە بۆ زیندانییەکی دیکە، ئەوە ترسی لای خەڵک و کەسوکاری حەیدەر دروستکردووە کە لەسێدارە بدرێت.

حەیدەر قوربانی، بەندکراوێکی سیاسیی کوردە و حوکمی لەسێدارەدانی هەیە، ماوەیەکە بەهۆی گواستنەوەیەوە ترس هەیە لەسێدارە بدرێت.

سۆزان قوربانی، خێزانی حەیدەر قوربانی لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند، “داوا لە هەموو ئێران و خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەم هەوڵبدەن مێردە بێتاوانەکەم لەسێدارە نەدرێت”.

سۆزان قوربانی ئاماژە بەوەدەکات، مێردەکەیان ئەشکەنجەداوە و لەژێر ئەشکەنجەشدا کۆمەڵێک ڤیدیۆیان پێتۆمارکردووە.

حەیدەر قوربانی پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پێشمەرگەکانی دیموکرات لە کامیاران لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا دەستگیرکرا، دواتر وەک کەسوکارەکەی و پارێزەرەکەی دەڵێن، لەژێر ئەشکەنجەدا دانی بەوەداناوە کە ئەو بە ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگەکانی گواستووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی گومان لەسەر…
Total
0
Share