بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا توشبوون بە قورسی لەنێو منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵدا هەیە.

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، توشبوون بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان كە پێشتر 10% بوو بەرزبووەتەوە بۆ 16%، پێشبینیش دەكەین لە داهاتوودا زیاتریش ببێت.

وتیشی، “پێشتر كە دەوترا منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ كەمتر مەترسییان لەسەرە، ئێستا ئەوانە مەترسی توشبوونیان بە قورسی زیاترە، منداڵانی تەمەنەكانی سەروتریش توشبوون لەنێویاندا زیادیكردووە و نیشانەشیان هەیە”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئەوەشی خستەڕوو، “ناڵێین دۆخەكە زۆر مەترسیدارە، بەڵام خەڵك ئاگاداردەكەینەوە كە منداڵانیش توشدەبن و ڕێژەی توشبوونیان بەرزبووەتەوە و حاڵەتی قورستریشیان تیایە و گیان لەدەستدانیشمان هەیە”.

لە هەمان كاتدا دڵنیایی ئەوەیدا كە ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە وەك نەخۆشییەكانی دڵ و كۆئەندامی هەناسە و كۆئەندامی دەمار.

پشدەر عەبدوڵا ئەوەشی ڕونكردەوە، ئەگەر بە بەراورد وەریبگرین توشبوون لە منداڵاندا بەراورد بە كەسانی گەورە كەمترە و سوكترە، بەڵام ئەگەری قورسی و حاڵەتی ترسناك و مردنیش هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share