ئایا ئەمساڵ پەڵەی داوە؟

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، گەرچی چەند شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا پەڵەی نەداوە.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەگەر چی لەسەرەتای پایزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا چەند شەپۆلێکی بارانبارینی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام وەک ئەوەی کشتوکاڵ پێویستی پێیەتی بارانی پێویست نەباریوە”.

وتیشی، “لە کوردەواریدا دەستەواژەیەک هەیە کە دەڵێن پەڵەی داوە، ئەمە کاتێک دەوترێت کە 80 ملم بارانباریبێت، بەڵام ئەمساڵ لە هەندێک ناوچە تەنها 20 ملم بارانباریوە، لە ناوچەیەکی وەک بانی مەقان تەنها هەشت ملم باریوە کە ئەمەش رێژەیەکی کەمە، واتە دەتوانین بڵێین پەڵەی نەداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەندێک شوێن جوتیاران دەستیان بە داچاندنی گەنم کردووە، لە راستیدا ئەمە کارێکی هەڵەیە و وەک چۆن دەڵێی خۆیان و بەختیان، چونکە مەرج نییە لەم کاتەدا بارانی پێویست ببارێت”.

ئاشکراشی کرد، ” بە پێی ئەو پێشبینیانەی کە هەیە، تا 20 رۆژی دیکە بارانی باش دەبارێت و دەگاتە ئەو ئاستەی کە کشتوکاڵ بەتایبەت گەنم پێویستی پێیەتی”.

 

بابەتی پێشتر

ئەو كارمەندەی بەرگریی شارستانیی دهۆك كە لە ڕووداوێكدا سووتا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: پشكی هەرێم لە یاسای بودجە بەپێی ژمارەی دانیشتووان 14%ە نەك 12.67 %

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بۆسەر داعش لە سنووری قەزای دوزخورماتوو ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چەندین مۆڵەگەیان تەقێندراوەتەوە.…
Total
0
Share