نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەکانی کازمی لە لوتکەی بەغداد بەرز دەنرخێنین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی لوتکەی بەغدادەوە ڕایگەیاند، پێشوازی لە لوتکەکە دەکەن و هیوادارن ببێتە هۆی سەقامگیربوونی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تیوتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند، ” پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین و هەوڵی سەرۆکوەزیران گرنگ دەنرخێنین.” دەشڵێت، “ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.”

سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات.”

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە بەشداری سەرۆك و شاندی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و جیهان دەستیپێكرد، بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت و گەلی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان كردەوە.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن: ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌

بابەتی دواتر

برایتن 0-2 ئێڤەرتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share