ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایدەگەیەنێت، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کۆگاکان پڕن لە خۆراک و پێداویستیی بنەڕەتی و هیچ مەترسییەک بۆ کەمبوونەوەی نییە.
هاوکات داواش لە هاوڵاتییان دەکات، وەک بارودۆخی ئاسایی مامەڵەبکەن و دووربکەونەوە لە کڕینی کاڵا و خۆراکی زیاد لە پێویستی رۆژانەیان، چونکە هیچ کێشەیەکی دابینکردن یان پچڕانی زنجیرەی گواستنەوەی خۆراک بوونی نییە.
هاوکات پەیامێکی ئاراستەی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان کرد کە لەم بارودۆخەدا “بەوپەڕی هەستی لێپرسراویی نیشتیمانی و ئەخلاقییەوە” مامەڵە بکەن و دووربکەونەوە لە هەر هەوڵێکی گرانکردنی نرخ و قۆرخکردنی کاڵاکان بەمەبەستی قازانجی کاتی.