عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له به‌غداد كۆبوونه‌وه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر ڕایگه‌یاند، “له په‌راوێزی كۆنگره‌ى به‌غداد-دا هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد”.
پێشتر حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵده‌دات ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه كۆبكاته‌وه و دیدارێكیان بۆ ڕێكبخات.
ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ناكۆكی له‌نێوان میسر و قه‌ته‌ردا هه‌یه، سه‌ره‌تاكه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتیوانیكردنى قه‌ته‌ر له ئیخوانه‌كانى میسر له ساڵی 2011دا. دواتر و له ساڵی 2017دا میسر چووه‌پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌نداو كه گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر قه‌ته‌ر و به‌وه‌ش ناكۆكییه‌كانیان زیاتربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌غداد محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیمارات و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ی، له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه و له تویتێكدا په‌رۆشیی خۆی بۆ قه‌ته‌ر و گه‌له‌كه‌ى ده‌ربڕی.