ئەنگوستیلەکەی دەستی قاسم سولەیمانی خرایە لیستی سامانی میلـیی ئێرانەوە

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، ئەنگوستیلەکەی دەستی خرایە لیستی سامانی میلـلیی ئێرانەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پێشووی سامانی نیشتمانی، بڕیاردراوە ئەنگوستیلەکەی دەستی قاسم سولەیمانی بخرێتە لیستی سامانی میلـلیی ئەو وڵاتەوە، ئەوەش وەک پاراستنی ئەنگوستیلەکە و نەهێشتنەوەی لەناو چێوەی تەنها خێزانێکدا.

عەلی مونسان، وەزیری پێشووی سامانی نیشتمانیی ئێران نامەیەکی بۆ موحسینی بەندپی، پارێزگاری تاران ناردووە و تیایدا داوای کردووە بە ڕێکاری یاسایی و لەژێر ڕۆشنایی یاسای پاراستنی سامانی نیشتمانیی ژمارە 1309 ئەنگوستیەلەکەی قاسم سولەیمانی بخرێتە لسیتی سامانی میلـلییەوە و لە شوێنێکدا دابنرێت تا لە بیری گەشتیار و خەڵکی ئێراندا بمێنێتەوە.

پارێزگاری تاران نامەکەی ئەو وەزیرەی پێشووی پەسەندکردووە و بە ژمارە 1998 جێگەی ئەنگوستیلەکەی لە لیستی سامانی میلـلیدا کردووەتەوە.

بەرەبەیانێکی سەرەتای ساڵی ڕابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی بۆردومانکرد و کوشتنی، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکان، یەکێک لەو دیمەنانەی کە دڵنیایی دەدا یەکێک لە کوژراوەکان قاسم سولەیمانییە، ئەنگوستیلەکەی دەستی بوو.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسە حكومییەكانی یه‌كێتی و گۆڕان: خزمه‌تى هاوڵاتییان بكه‌ن

بابەتی دواتر

شاندێکی ڕوسی و بەرپرسانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share