میسر.. لەسێدارەدانی سێ برا پێكەوە جێبەجێكرا

دەسەڵاتدارانی بەندینخانەی بورج عەرەب لە ئەسكەندەرییەی میسر سزای لەسێدارەدانیان دەرهەق بە سێ برا جێبەجێكرد پاش تۆمەتباركردنیان بە كوشتنی دوو كەس و هەوڵدان بۆ كوشتنی یەكێكی دیكە.

ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ حوزەیرانی ساڵی 2011 دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان لە بۆرسەعید ئاگاداركردنەوەیەكیان پێگەیشت دەربارەی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی یەكێكی دیكە بە فیشەك، پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەكەش قوربانییان بۆ پزیشكی دادوەری و بریندارەكەش بۆ چارەسەر گوازرایەوە.

هۆكاری پشت ڕووداوەكە بوونی ناكۆكی بووە لەنێوان تۆمەتباری یەكەم و قوربانی یەكەم، تیایدا تۆمەتباری یەكەم بە پشت بەستن بە تۆمەتبارانی دیكە (براكانی) چەكیان هێناوە و پاش بینینی قوربانییان دەستڕێژی گولـلەیان لێكردوون.

بەهۆیەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیرایەبەر و دادگا بڕیاریدا بە سزادانیان بە لەسێدارەدان.

لە 17ی نیسانی 2021 دادگای پێداچوونەوە پاڵپشتی بۆ بڕیاری لەسێدارەدانی سێ براكە نیشاندا، بەر لەوەی سزاكە لەلایەن بەرپرسانی بەندینخانەی بورج عەرەبەوە جێبەجێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی عێراق: کۆریای باشوور سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیمان بۆدەنێرێت

وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، کۆریای باشوور سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیمان بۆدەنێرێت. سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، “لە…
Total
0
Share