سەدر پاشگەزبووەوە و بڕیاریدا بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات

موقتەدا سەدر پاشگەزبووەوە لە بایكۆتكردنی هەڵبژاردن، بڕیاریدا بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات و داوای بەشداریی فراوانی دەنگدەران دەكات.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “لەپێناو نەهێشتنی گەندەڵی و داگیرکاری لە عێراق بەبەشداریکردنێکی بەرفراوان دەگەڕێینەوە بۆ هەڵبژاردنەکان”.

سەدر وتی، “بە گەڕانەوەمان دەیسەلمێنین گەورەترین فراکسیۆنین کە عێراق پێشتر و تائێستاش لەوشێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە”.

پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ هەینی وتی، “بە بەشداریکردنی ملیۆنییەوە دەگەڕێینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راسپێردرا بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردنی نەوت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆی لەبارەی سێ پرسەوە کرد. لە بڕگەی…
Total
0
Share