بەغداد.. لە ڕێوڕەسمێکی یادی عاشورادا تەقینەوەیەک ڕوویدا و سێ کەس کوژران

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردووە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە کاتی بەڕێوەچوونی یادی عاشورادا لە گەڕەکی جیهاد لە بەغداد سێ کەس کوژراون، کە کەسوکاری یەکترن.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەهۆی ئاگرگرتنی بۆری غازەوە بووە و دواتر بەهۆی تەشەنە سەندنی تەقیەوەتەوە و سێ کەسی کوشتووە.

ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە، دوانیان برای یەکترن و ئەوی دیکەیان خاڵۆزایان بووە و بەشداری یادی عاشورایان کردووە.

ساڵانە لە 10ی موحەڕەمەوە پەیڕەوکەرانی ئاینزای شیعە لە جیهاندا یادی کوژرانی “حسێن ی کوڕی عەلی” دەکەنەوە و چەندین ڕێوڕەسمی جیاوازی بۆ بەڕێوەدەبەن.

ئەگەرچی لە عێراق و ئێران هۆشداری درابوو لە قەرەباڵخی یادە ئاینییەکە بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر شیعەکان یادی عاشورایان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی…
Total
0
Share