حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی تەقینەوەکانی ئەفغانستان دەکات

بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەکانی دوێنێی کابولی پایتەختی ئەفغانستانیکرد و پەیامی سەرەخۆشیش بۆ ئەفغانستان و ئەمریکا دەنێرێت.

سەفین دزەیی، بەر‌پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە تیوتێکدا ڕایگەیاندووە، “بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکانی کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەکەم، کە بە هۆیەوە دەیان کەسی مەدەنی ئەفغانی و چەند سەربازێکی ئەمریکی بوونە قوربانی. سەرەخۆشی لەکەس و کاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.”

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆتا ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە زیانەکانیان لە دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابول ئاشکرایکردووە، تا ئێستا 13 ئەمریکی لە تەقینەوەکاندا کوژراون و 18ی دیکە بریندار بوون.

بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێوە لە فڕۆکەخانەی کابول تا ئێستا 90 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکە بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share