سوپای توركیا چەند گوندێكی حەسەكەی تۆپبارانكرد

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە چەند گوندێكیان لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی حەلەب – حەسەکە تۆپبارانکرد و تۆڕی کارەبای سنوورەکە زیانی بەرکەوت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هاوەن گوندەکانی ته‌ل وەرد، باب خەیر و ته‌ل شامیران-یان لە شاره‌دێی زڕگانیبا لە باکووری حەسەکە تۆپبارانکردووە.

باسی لەوەشكردووە، ئەنجومەنی سەربازیی ته‌ل تەمر بۆ وەڵامدانەوەی تۆپبارانەکە ژمارەیەک پێگەی گروپە چەکدارەکانی تۆپبارانكردووە، لەئەنجامیشدا چەند ماڵێکی گوندەکان و تۆڕی کارەبای ته‌ل تەمر زیانیان بەرکەوت.

پێشتر ئیلهام ئەحەمد هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) داوای لە ڕوسیا و ئەمریکا كردبوو ئەرکی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پاراستنی ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا. لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share