بۆ ڕێگریكردن لە كۆچبەران پۆڵەندا دیواربەندێك لەسەر سنووری بیلاڕوسیا بونیاددەنێت

900 سەرباز بەدرێژایی سنووری وڵاتەكە بڵاوه‌پێكراون

لە هەوڵێكیدا بۆ ڕێگریكردن لە تێپەڕبوونی كۆچبەران بەناو خاكی ولاتەكەیدا، حكومه‌تى پۆڵەندا نیازی خۆی بۆ بونیادنانی دیوارێكی تەلبەند لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا نیشاندا كه‌ بەرزیی دیوارە تەلبەندەكە 2.5 مەتر دەبێت.

پۆڵەندا و لیتوانیا ترسیان لە تێپەڕبوونی كۆچبەران لەڕێی بیلاڕوسیاوە هەیە، كە پێشتر وڵاتەكە ئاشكرایكردبوو ڕێگرییان لێناكات ئەگەر بیانەوێت سنوورەكەی تێبپەڕێنن.

ماریۆس بلاشتشاك، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا دوێنێ لە تویتێكدا ڕایگەیاند، بڕیارە ژمارەیەكی زیاتری سەربازان ئەركی پاراستنی ئاسایش لەسەر سنوور بگرنەدەست.

بە كردەییش 900 سەرباز بەدرێژایی سنووری وڵاتەكە لەگەڵ بیلاڕوسیا كە 418 كیلۆمەترە بڵاوه‌پێكراون.

لە كۆتاییەكانی ئایاری ڕابردوو ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ڕێگری لەو كۆچبەرانە ناكات كە دەیانەوێت گەشت بۆ یەكێتیی ئەوروپا بكەن، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر توندكردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی لەلایەن ڕۆژئاواوە.

لیتوانیا -بەتایبەتی- لەوكاتەوە بەدەست شەپۆلی كۆچبەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و لەڕێی سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا دەناڵێنێت، بەمدواییەش فشارەكان بۆسەر پۆڵەندا زیادیانكردووە.

س: DW

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
Total
0
Share